دزییەکەیان بۆ نەچووەسەر و هەڵاتن

بۆ دزیکردن هەڵیانکوتایە سەر خێزانێک و دەست و قاچیان بەستنەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە داقوق چەند کەسێکی نەناسراو بۆ دزیکردن هەڵیانکوتایە سەر خێزانێک کە پێکدێن لە ژن و پیاوێکی بەتەمەن، هەردووکیان بەستنەوە، بەڵام دزییەکەیان بۆ نەچووەسەر و هەڵاتن.

عەقید محەمەد مەردان بەڕێوەبەری پۆلیسی داقوق بە 964ـی وت، “رووداوەکە کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025 لە گەڕەکی ئەیلخانلی روویداوە، ژن و پیاوێکی بەتەمەن لەنێو خانوویەکدا بەتەنیا دەژین، دزەکان هەڵیانکوتاوەتە سەریان، دەست و قاچی هەردووکیانیان بەستووەتەوە، لەو کاتدا ژنەکە هاواری کردووە و دراوسێکانیان بەهانایانەوە چوون و دواتر دزەکان هەڵاتوون”.

باسی لەوەشکرد، چەن مانگ لەمەوبەریش دز چووەتە هەمان ماڵ و هەرچی پارە و ئاڵتونی خێزانەکە هەبووە، بەتاڵانیان بردووە.

عەقید محەمەد مەردان وتیشی، تیمێکیان پێکهێناوە و پشکنین بۆ کامێراکانی چاودێری گەڕەکە دەکەن، بۆ ئەوەی سەرەداوێکیان دەستکەوێ و تۆمەتباران بدۆزنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو

دوو "دزی موبایل" لە کەرکوک دەستگیرکران

باندێکی دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

باندێکی دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران