ناوبژیوانیش چوار خوله‌كى بۆ زیاد كردن
یارییه 10 خوله‌كییه‌كه‌ى نێوان نه‌ورۆز و زاخۆ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
یارییه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ى هه‌ر دوو یانه‌ى نه‌ورۆز و زاخۆ له هه‌ولێر ته‌واوكراو ئه‌نجامى یاریه‌كه بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ردوو یانه‌كه بوو.
به‌پێی بڕیارێكی یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق ده‌بوایه هه‌ردوو یانه‌كه 10 خوله‌كى ماوه‌ى ئه‌و یارییه‌كه‌یان له‌هه‌ولێر ته‌واو بكه‌ن كه له رۆژى 22.4.2025 به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى شه‌ڕو ئاڵۆزى نه‌یانتوانیبوو ته‌واو بكرێت.
ئه‌و 10 خوله‌كه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌كه یارییان پێیكرد، له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه كرایه 14 خوله‌ك و چوار خوله‌كیش كاتیان بۆ درێژكرایه‌وه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى بێبه‌رامبه‌ر بوو.
رۆژى 22.4.2025 له‌كاتى یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌كه له سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هانده‌رانیان دروستببو له خوله‌كى 80 یارییه‌كه‌یان وه‌ستێندرا، ئێستا ئه‌و 10 خوله‌كه‌ى له یارییه‌كه‌ى ئه‌وكات مابوو له یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریر ته‌واو ده‌كرێت.
پێشتر یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق به‌هۆى دروستبوونى ئه‌م گرى و ئاڵۆزیانه سزاى قوڕسی به‌سه‌ر هه‌ر دوو یانه‌كه سه‌پاندبوو، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیشی ئه‌وه‌بوو كه پێویسته ئه‌و 10 خوله‌كه له یارییه‌كه‌یان مابوو له هه‌ولێر ته‌واوى بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن