"مۆڵەتی کاریشمان بە 10 هەزار کرێکاری بیانی داوە"

بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێر: ساڵی پار نزیکەی 3000 هەلی کارمان رەخساندووە

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی کاری هەولێر، ساڵی پار نزیکەی سێ هەزار هەلی کاریان رەخساندووە و مۆڵەتی کاریشیان داوە بە 10 هەزار کرێکاری بیانی.

فەرید عەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاری هەولێر بە 964ـی وت، “بڕیاری 172ـی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە مەبەست لە بڕیارەکە کەمکردنەوەی رێژەی کرێکاری بیانییە و پشبەستن و متمانەیە بە دەستی کاری ناوخۆ”.

بەپێی بڕیارەکە دەبێت دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان 75٪ بێت و 25٪ـیشی بۆ کرێکارانی بیانی بێت

ئاماژەی بەوەشکرد،  وەکوو بەڕێوەبەرایەتی کار لە سنووری پارێزگای هەولێر لەدوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و لەماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی سێ هەزار هەلی کاریان رەخساندووە.

“بڕیارکە کاریگەری باشی هەبووە  و بەراورد بە ساڵانی پێشوو، دەرفەتی هەلی کار لە هەولێر زیادیکردووە”، فەرید عەلی وای وت.

باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 2024 دا 10 هەزار مۆڵەتی کاریان بەخشیوە بە کرێکارانی بیانی، ئەو کرێکارانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیان پڕکردووەتەوە و لە وەزارەتی کار ناویان تۆمار کراوە، ئەمساڵیش تا ئێستا نزیکەی پێنج هەزار کرێکاری بیانی ناویان تۆمار کراوە.

کرێکارە بیانییەکانی هەولێر بەدەم ئیشەوە جەژنە پیرۆزە ...

کرێکارە بیانییەکانی هەولێر بەدەم ئیشەوە جەژنە پیرۆزە دەکەن

کرێکارێکی بیانی لە هەولێر گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی بیانی لە هەولێر گیانی لەدەست دا