یارییه‌كه‌یان ته‌نیا 10 خوله‌كه
یاریە تەواو نەکراوەکەی نەورۆز و زاخۆ لە هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند – هه‌ولێر
یارییه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ى هه‌ر دوو یانه‌ى نه‌ورۆز و زاخۆ له هه‌ولێر ته‌واو ده‌كرێت، كه ماوه‌ى یارییه‌كه‌یان ته‌نیا 10 خوله‌كه.
رۆژى 22.4.2025 له‌كاتى یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌كه له سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هانده‌رانیان دروستببو له خوله‌كى 80 یارییه‌كه‌یان وه‌ستێندرا، ئێستا ئه‌و 10 خوله‌كه‌ى له یارییه‌كه‌ى ئه‌وكات مابوو له یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریر ته‌واو ده‌كرێت.
پێشتر یه‌كێتى تۆپی پێی عێراق به‌هۆى دروستبوونى ئه‌م گرى و ئاڵۆزیانه سزاى قوڕسی به‌سه‌ر هه‌ر دوو یانه‌كه سه‌پاندبوو، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیشی ئه‌وه‌بوو كه پێویسته ئه‌و 10 خوله‌كه له یارییه‌كه‌یان مابوو له هه‌ولێر ته‌واوى بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن