ئەو نیشانەیەی لەسەر تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیمون دەردەکەوێت _ وێنە: ئاژانسەکان
هەڵمەتی هۆشیاری بەڕێوەدەچێت
تەندروستیی هەرێم خەڵک لە ئاوڵەی مەیموون و ئەیدز ئاگادار دەکاتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارتی تەندروستیی هەرێم هەڵمەتێکی لە دژی نەخۆشی ئەیدز و ئاوڵەی مەیموون دەستپێکردووە و گەنجان هۆشیار دەکاتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتیان هۆشیار دەكرێنەوە و تیشک دەخرێتە سەر رێگاکانی گواستنەوەی ئەو دوو ڤایرۆسە و ئامرازەکانی خۆپاراستن و هاندانی خۆبەخشانە بۆ خۆپشکنین.
هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەکە بەناوی “هۆشیاری و پەروەردەی لەسەر ڤایرۆسی ئەیدز و ئاوڵەی مەیموون” دەستیپێکردووە و تا 28.5.2025 بەردەوام دەبێت.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هاوکاری هەرێم دەکات لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و فاملی مۆڵ، لە کاتژمێر 5:00 تا 8:00ـی ئێوارەیە.