ئەو نیشانەیەی لەسەر تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیمون دەردەکەوێت _ وێنە: ئاژانسەکان
لە جۆری "B1" نە
لە ئیمارات یەکەم توشبووی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی “ئاوڵه‌ی مه‌یموون” له ئیمارات تۆماركرا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی وای گوزارشت لێ دەکات، نابێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه نه‌خۆشییه‌كه تیایدا بڵاودەبێتەوە.
ساڵی رابردوو، 46 هه‌زار تووشبوی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ئه‌فریقا تۆماركراوە کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بووە، له‌وانه‌ش هه‌زار تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بە گوێرەی راگەیەندراوی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بێت، حاڵه‌تی تووشبوه‌كه‌ی ئیمارات دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وتووه كه گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموونه به‌ناوی “B1″، كه یه‌كه‌مجار له ئه‌فریقا له مانگی ئابی ساڵی رابردوو 2024 بڵاوبووه.
جگه له وڵاتی ئه‌فریقا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی، “سوید، سەنگاپورە، ئیمارات، پاکستان، هیندستان و ئەڵمانیا و بەریتانیا” تووشبوو تۆمارکراون، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به فه‌رمی هۆشداری داوه كه نابێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه تووشبووی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموونی تێدا تۆماركراوه.