رواندز

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەست دا

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە سنوورى رواندز روویداوە، ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا.

هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى شۆڤرلێت ئۆپترا و ماتۆڕسکیلێک لە رێگاى دۆڵى خانەقا لە نزیک دووڕیانى گوندى دەرگەڵە لە سنوورى قەزاى رواندز، روویدا.

وەک باسى دەکات، لە رووداوەکەدا لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەستداوە و سەرنشین و شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.