بای سی هەزار دۆلار زیانی بە خاوەنەکەی گەیاند
دووکانێکی پاسکیل لەشارەزوور گڕی گرت
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
بەم بەیانی هەینییە دوکانێکی پاسکیل لەناوبازاڕی هەڵەبجەییەکانی قەزای شارەزوور ئاگری گرت و زیانێکی زۆری بە خاوەنی دوکانەکە گەیاند
هیوا عەبدوڵا، خاوەنی دووکانەکەیە بۆ 964 وتی، “کاتژمێر 8:00ـی ئەمڕۆ بەیانی ئاگادارکرامەوە کە دووکەڵ لەدووکانەکەم دێتە دەرەوە، دوای گەیشتنم بەدووکانەکە بینیم کە ئاگری گرتووە، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی شارەزوور و زەڕایەن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەهۆی زۆری دووکەڵ لەدووکانەکە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بۆ دوو کاتژمێر درێژەی کێشا،”
وتیشی، “دووکانەکەم دووکانی پاسکیلە، بەشێکی تری پاسکیلی شەحنە و نرخیان گرانە، هۆکاری ئاگرەکەش بەهۆی تەقینی پاتری یەکێک لەو پاسکیلانە بووە.
“دوێنێ پاترییەکیان بۆهێناوم بیدەم لەشەحن، بۆ ئەوەی وزەی بۆبگەڕێتەوە، بەڵام ئەم بەیانییە گڕی گرت و دووکانەکەی سووتاندم، بەهای سی هەزار دۆلار زیان بەدووکانەکەم گەیشتووە” هیوا عەبدوڵا وای وت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر