خەرجیان لەسەر کەمدەکرێتەوە

کێشەی بیمەی تەندروستیی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر کرا

964+

ژووری هەواڵ

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەی بیمەی تەندروستی رێکخراوە نێودەولەتییەکانی راگەیاند.

رێکخراوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشتر لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی نشینگە بۆ کارمەندی بیانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بیمەی تەندروستیی نێودەوڵەتیان بۆ هەژمارنەدەکرا، بەڵام ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر کرا.

بیمەی تەندروستی یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی هەر وڵات و حكوومەتێك پێشكەیش بە هاووڵاتییانی دەكات و خەرجییەكانی پەیوەست بە تەندروستیان لەسەر سووك دەكات.

پرۆژەکە لە چەند رێگەیەکەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت و پارەدار دەکرێت، لەوانە: سەرچاوەی سەرەکیی خەرجکردنی پاڵپشتیی داراییە بۆ پرۆژەی بیمەی تەندروستی و پاشان چەند سەرچاوەیەکی دیکەی وەرگرتنی 1%ی موچەی فەرمانبەران، ئەو باجەی لە کارگەکان وەردەگیرێت و باجی سەر بازرگانان.

دوای 10 رۆژ لە لێکۆڵینەوە گرێبەستی کارمەندێکی تەندروست...

دوای 10 رۆژ لە لێکۆڵینەوە گرێبەستی کارمەندێکی تەندروستی زاخۆ هەڵوەشێنرایەوە