كاره‌با و ئاویشیان گەیاندووەتە سەر چیاکە
لەسەر چیای قەرەچوغ هەڵمەتێکی چاندنی دار توو و زەیتوون بەڕێوەچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌پارێزانى خۆبه‌خش له مه‌خموور هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ى دره‌خت و گوڵ چاندنیان له‌سه‌ر چیاى قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا و یه‌كێك له‌و ژینگه‌پارێزانه‌ش ده‌ڵێت، كاره‌با و ئاویشمان بۆ ئاودان گه‌ساندووه‌ته سه‌ر چیاكه.
نیاز قاره‌مان، فۆتۆگرافه‌ر و چالاكوانێكی ژینگه‌یی له سنوروى مه‌خمور به 964ـى وت، دوێنێ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ چاندنى دار و گوڵه‌كان به‌ڕێوه بردووه و به‌نیازیشین به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
وتیشی “ئه‌و دارانه‌ى چاندمان له جۆره‌كانى توو و زه‌یتوون بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆره گۆڵێك”.
پلانی ژینگه‌پارێزانى مه‌خمور ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا به‌رده‌وامى به‌م كارى چاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و چیایه بكه‌ن و پێداویستییه‌كانى ئاودانیشیان بۆ دره‌خته‌كان له‌سه‌ر چیاكه دابین كردووه، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت “كاره‌باشمان بۆ ئاودان گه‌یاندووه‌ته سه‌ر چیاكه”.