"به‌و زمانه‌ى توركیا لێى تێده‌گات"
په‌كه‌كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر توركیا له‌سه‌ر توندوتیژییه‌كانى به‌رده‌وام بێت وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رپرسێكی باڵاى په‌كه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر تورکیا لەسەر توندوتیژییه‌كان بەردەوام بێت، ناچارن بەو زمانەی توركیا تێیدەگات وەڵامی دەدەنەوە.
ئه‌مه قسه‌ى موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەیه و وه‌كو هۆشدارییه‌ك ئاڕاسته‌ى ده‌وڵه‌تى توركیاى كردووه، چونكه ده‌ڵێت توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا له‌كاتێكدایه ئه‌وان پابەندن بە بڕیارى کۆنگرەى 12 یان، بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە.
میدیاكانى نزیك له‌په‌كه‌كه ئه‌م لێدوانه‌ى قەرەیلانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌شێكه له‌و وتاره‌ى لە دوایین کۆنگرە پێشكه‌شی كرد و گرنگیان به‌و به‌شه‌ی وتاره‌كه‌ى داوه كه هۆشدارى ده‌داته توركیا.
قەرەیلان وتبووى “لەم قۆناغە گرنگەدا یەکدەستی و یەکهەڵوێستی زۆر گرنگه، به‌ڵام ناتوانین باسی باوەڕ و متمانە پێبوونى ده‌وڵه‌تى توركیا بکەین، چونكه پراکتیکی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوە. بەڵام بە هەموو جۆرێک باوەڕمان بە رێ و رێبازی رێبەر ئاپۆیە، به‌ڵام گه‌ر ناچاریش بین باوه‌ڕمان به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ شەڕی نوێ هه‌یە و ئه‌مه‌ش دەمانگەیەنێتە ئەنجام”.
قەرەیلان دەڵێت، پابەندن بە هێڵ و روانگەکانی رێبەرەکەیان و ئه‌م هێڵه‌ش جێبەجێ دەکەن، ئەم کۆنگرەیە ئەم بڕیارە دەدات، بەڵام “ئەگەر دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەمەش، پێداگری لەسەر توندوتیژی بکات ئەوا دەتوانین بە زمانێک کە لێی تێبگەن وەڵامی پێویستیان بدەینەوە، پێویستە هەمووکەسێک ئەمە بزانێت”.