لە سلێمانی
کرێکارێک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
چالاک رەئوف سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان – لقی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 کرێکارێک لە گەڕەکی راپەڕین لە کاتی بۆیاخکردندا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە”.
باسی لەوەشکرد، کرێکارەکە لەدایکبووی ساڵی 1990ـە و یەک منداڵی هەیە، ئێستا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
هەر سەبارەت بە رووداوەکە عوسمان زیدانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لەبەردەم پزیشکی دادیی سلێمانی بە 964ـی وت، کرێکارەکە خەڵکی هەولێرە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا 15 کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری