لە شکارتە

گەنجێک لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

ژێوار خدر

رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە شارۆچکەی شکارتە روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، رووداوەکە ئەمشەو سێشەممە 20.5.2025 کاتژمێر 9:30 خولەک لە نێوان شارۆچکەی شکارتە – گوندی دواوە روویداوە.

دەشڵێت، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلی تـایبەتی تۆیۆتا لاندکرۆزەر و ماتۆڕسکیلی بێسەرەتادا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلە گیانی لەدەستداوە.