بەدوای راوچییەکاندا دەگەڕێن

پۆلیسی دارستانی راپەڕین دەستیان بەسەر دوو تۆڕی ماسیدا گرت

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی گەڕان و چاودێری رۆژانەی خۆی و ئەمڕۆش دەستییان بەسەر دوو تۆڕی ماسیدا گرت کە راوچییانی ناوچەکە لە ناو ئاوی دەربەنددا دایاننابووەوە بە مەبەستی راو کردن.

لە راگەیاندراوێکدا کە پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویانکردووەتەوە، دەڵێت، ئەمـڕۆ سێشەممە 20.5.2025، مـەفرەزەیەك دەرچوونێکی فراوانیان بۆ ناوچەکانی؛ باب و کوڕان، ئاوی قەمتەران، بەری سەرسیان و خری گریسی ئەنجامداوە، ئەمەش لە پیناو پاراستنی سامانی ماسی لە وەرزی قەدەغەی راوە ماسیدا.

دەشڵێت، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە لە ناوچەی خری گریسی دەستگیرا بەسەر دوو تۆڕی راوە ماسیدا.

روونیشیکردووەتەوە، رێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بۆدۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین 234 کەسی دەستگیر کردووە