بە هەرەوەزی دەکرێت
گوندێکی دەربەندیخان بە گەنج و پیرەوە سەرقاڵی جۆماڵکردنن
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
دانیشتوانی گوندی بیرکێ سەر بە قەزا دەربەندیخان، کە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی دەربەندیخان بۆ سلێمانی، ساڵانە پێش هاتنی وەرزی هاوین، دەست دەکەن بە خاوێنکردنەوەی جۆگەی ئاودێری گوندەکەیان، کە لە کوردەواریدا ئەم کارە بە “جۆماڵکردن” ناسراوە.
رزگار سلێمان، گەنجێکی دانیشتوی گوندەکەیە بە وت، ساڵانە نزیکەی 15 کەس لە خەڵکی گوندەکە، لە بەیانی زوەوە دەستدەکەن بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی جۆگەی ئاودێری، لە سەرچاوەی ئاوەکەوە کە لەبن شاخی بەرانانەوە هەڵدەقوڵێ تا دەگاتە ناو گوند.
وتیشی “ئەم جۆگەیە بەشی زۆری چیمەنتۆیە و بەشی سەرەوە چەمە، سروشتی پاککردنەوەکە زیاتر لە بەشی سەرەوە دەکرێت لە چەمەکەدا”.
ئەم کاری جۆماڵکردنە هەر لەکۆنەوە ماوەتەوە تائێستاش بەردەوامە کارەکە بەهەرەوەزیش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بنەماڵە و خاوەن باخێك کەسێکی ئامادە دەبێت و هەموو چینیك بەشداری تێدادەکات هەر لە گەنج و پیر، هەندێکیشی لە شارەوە دێنەوە بۆ ئەم کارە و هەندێکی دیکەش وەك حەزێکی خۆی ساڵانە بەشداری دەکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن