لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
کۆمیسیۆن بڕیاریدا
تۆمارى هاوپەیمانێتى و حزب و لیستى تاکەکەسى درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، دوو ماوەى درێژ کردەوە یەکێکیان بۆ نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران و ئەوەى تر بۆ تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى و حزب و لیستى تاکەکەسى.
کۆمیسیۆنەکە بڵاوى کردووەتەوە، ماوەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى و حیزب و لیستى تاکەکەسى (بۆ کورسى گشتى و کورسى پێکهاتەکان) بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت بەشدارى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى 2025 بکەن، تا کۆتایى دەوامى فەرمى لە پێنجشەممە 23.5.2025، درێژ کردووەتەوە.
هاوکات دوێنێش، درێژکردنەوەى ماوەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران تا کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى یەکشەممە 15.6.2025 راگەیاند.
دەشڵێت: دەرفەتەکە بقۆزنەوە و داتاکانتان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەى مافى بەشداریکردنتان لە هەڵبژاردنى داهاتوو مسۆگەر بکەن