وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر.
لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێكردووه
“كه‌سانى نا به‌رپرس” هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێیان شکاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، ئاشكراده‌كات كه چه‌ند كه‌سێك كه به نابه‌رپرس ناوی بردوون بۆرییه‌كه‌ى ئاوى ئیفراز سێی هه‌ولێریان شكاندووه و ئێستا لێكۆڵینه‌ویه‌ان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، چەند هاوڵاتیەكی نابەرپرس بۆ راکێشانی هێڵی کارەبا و هەڵکەندن بە حفارە بۆ دانانی بناغەی ستوون (عمود) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و دیاریکردنی رێچکەی خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەکاتی کارکردنیان هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ جۆری GRP لە هەولێریان، لەنزیك گوندی دارەبەن شکاندووە.
ده‌شڵێت “لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لە کاتی ئێستادا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ وەستاوە”.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەردەوامن لە کارکردن بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆڕیەکە و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو چاك بکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان.
ئاوى هه‌ولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریان بن لە بەفیرۆنەدانی ئاو تاوه‌کو بۆڕیەکە چاكدەکرێتەوە.