پۆلیسی دارستان لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
60 دۆنم زەوی و 80 سندوقی هەنگ سووتان
بەتۆمەتی سووتاندنی هەنگەکانی سەیدسادق کەسێک دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
کەسێک لەسەر سوتاندنی پرۆژەیەکی هەنگەوانی و نزیکەی 60 دۆنم زەوی لە سەیدسادق دەستگیر کرا.
80 سندوقی هەنگ و 20 دۆنم گەنم سووتان
ئەمڕۆ دووشەممە 19.5.2025 ئاگرێک لە گوندی وەڵەسمت کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 80 سندوقی هەنگی هاوڵاتییەک سوتان، ئاگرەکە گەیشتووە بە 60 دۆنم زەوی جوتیارانی سنوورەکە و ئەویشی کردووە بە خۆڵەمێش.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان نزیکەی 60 دۆنم لەزەوی جوتیاران لەگەڵ پرۆژەیەکی هەنگەوانی سووتاوە.
ئاماژەی بەوەشکردوووە، دوای رووداوەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و توانراوە کەسێک بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر دەکرێت.