"پێدەچێت شوێنەکە گۆڕستانی کۆن بێت"

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی رۆڤیا ئێسک و پروسک دۆزرانەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی سەنتەری ناحیەی رۆڤیا لە پارێزگای دهۆک ئێسک و پروسک و کەلـلەسەری مرۆڤ دۆزرایەوە.

مەنهەل موەفەق بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە 964ـی وت، “چەند مانگێکە کارکردن لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی سەنتەری ناحیەکەمان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ دووشەممە 19.5.2025 لەلایەن کرێکار و ئەندازیاری پڕۆژەکە چەند ئیسک و پروسکێک دۆرزانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆر هەیە ئەو شوێنە گۆڕستان بێت و مێژووی گۆڕەکەش بۆ زیاتر لە 60 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.

مەنهەل موەفەق وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕی کومەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە و باس لەوەدەکەن کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، دوورە لەراستییەوە و تەنیا چەند ئێسکێک  دۆزراونەتەوە.

ناحیەی رۆڤیا دەکەوێتە قەزای بەردەڕەش لەسنووری پارێزگای دهۆک، درێژی ئەو دووسایدەی کاری تێدادەکرێت، چوار کیلۆمەترە و بڕی پێنج ملیار و 236 ملیۆن و 317 هەزار دیناریش بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی م...

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی مرۆڤی لەناو بووە