گرافیک؛ 964+
پۆشینى کاوبۆی و کۆماندۆ و تیشێرتیش قه‌ده‌غه‌كران
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده شێوازی جلوبەرگی نوێ بۆ قوتابیان دیاریكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم په‌یڕه‌وكردنى سستمى یه‌كپۆشی قوتابیانى بۆ ساڵى خوێندنى 2025 بۆ 2026 راگه‌یاند و ره‌نگى جلوبه‌رگى هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندنى بۆ قوتابیان دیاریكرد، ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه كردووه كه قوتابیان جلى کاوبۆی و کۆماندۆ له‌جیاتى پانتۆڵ له‌به‌ربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دڵنیایی جۆرى و سه‌رپه‌رشتیكردنى په‌روه‌رده‌یی له‌و وه‌زاره‌ته به‌نووسراوێكی فه‌رمی به ژماره 146 كه له 15.5.0225 ده‌رچووه و ئاڕاسته‌ى یه‌كه‌كانى دڵنیایی جۆرى له‌په‌روه‌رده‌كانى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ده‌وروبه‌رى، بنه‌سڵاوه، خه‌بات، مه‌خمور، پیرمام، شه‌قڵاوه و كۆیه‌ی كردووه، جۆر و ره‌نگی جلوبه‌رگى بۆ قوتابیان دیاریكردووه.
له باخچەی ساوایان، پێویسته کچان کراسی پەمەیی لەگەڵ پانتۆڵ ، یاخود تەنورە ڕەساسی و کوڕانیش کراسی شین یاخود پانتۆڵی رەساسی، له‌به‌ربكه‌ن.
له پۆلی یەکه‌م تاوه‌كو شەشه‌م، کچان تەنوورە یاخود پانتۆڵی رەساسی و قەمیسی سپی و کوڕانیش کراسی شین و پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ قەمیسی سپی لەبەر دەکەن.
له پۆلی 7 و 8 و 9 ـى بنه‌ڕه‌تى، کچان تەنورە یاخود پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی و کوڕانیش پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی له‌به‌رده‌كه‌ن.
له پۆلی 10 و 11 و 12 ـى بنه‌ڕه‌تى، کچان تەنورە یاخود پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپی و کوڕانیش پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپی.قوتابخانەی بابانی بنەڕەتی له‌هه‌ولێر ئه‌م نووسراوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، پۆشینى كابۆی و كۆماندۆ له‌جیاتى په‌نتۆڵ و له‌به‌ركردنى تشێرتیش له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه‌ىى قه‌ده‌غه‌یه.