144 حاجین
یەکەم کاروان لە رێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بەرێکەوت بۆ سعودییە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەچن بەرەو وڵاتی سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
تەها سەعید بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عەمرەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەچن بۆ وڵاتی سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ 144 حاجی بەڕێ دەکەون و چەند کاروانێکی دیکەش لە رۆژانی داهاتوو بەڕێدەکەون.
یەکێک لەو دایە حاجیانەش بە کەیفی زەوقسەوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، 20 ساڵە ناو دەنوسێت و ناوی نایەتەوە تا ئەمساڵ گەڕایەوە، دوعا بۆ هاوڕێکانی مزگەوت و کەسوکار و هەموو موسڵمانانیش دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی