دووەمجارە درێژدەکرێتەوە
ماوەی لێخۆشبوونی پارەی ئاو بۆ هاوڵاتیان درێژکرایەوە
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تا 21.4.2023 ماوەی لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه درێژکرایەوە، کە بەهۆی نەبەستنی پێوەری ئاوه‌وه سزایان له‌سه‌ربوو.
هەشت مانگ پێش ئێستا رێژەی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی پێوەری ئاویان له ماڵه‌كانیان به‌ستابوو لە کوردستان، ٪73 بوو، بەڵام لەگەڵ ئەو لێخۆشبوونەی پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، ئێستا بەستنی پێوەر بووه‌تە ٪80 و ئەوانەی بە پێوەری ئاویش پارە دەدەن، بۆ دوو مانگ لە 12 هەزار دینار کەمترە، بۆ ئەوانەشی پێوەریان نەبەستووە، مانگانە 45 هەزار دیناریان به شێوه‌یه‌كی جێگیر بۆ دیاریكراوه.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له هه‌ولێر وتی “ئێستا یەک ملیۆن و 75 هەزار هاوبەشی ئاومان هه‌یه، جگە لە پڕۆژەکانی ئاو، پێنج هەزار و 730 بیرمان هەیە، کە رۆژانە سێ ملیۆن و 70 هەزار مەتر سێجا ئاو دابیندەکرێت، کە رۆژانە 200 تا 400 لیتر ئاو بۆ یەک هاوڵاتی دابیندەکرێت، کە ئەوە رێژەی ستانداردی تێپەڕاندووە”.
لەبارەی خەرجی و داهاتی سێکتەری ئاو، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ده‌ڵێت “ساڵانە داهاتی ئاومان 42 بۆ 62 ملیار دیناره، لە بەرامبەردا خەرجی راستەوخۆی کەرتی ئاو ساڵانە 125 ملیار دینارە”.
“ساڵانە خەرجی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ 500 ملیار دینار تێدەپەڕێنێت و خەرجیی هەر مەتر سێجایەک نزیکەی 510 دیناری عێراقییە، بەڵام نرخی کرێی ئاو لە 50 دیناردەستپێدەکات تا 400 دینار، کە لە 45 هەزار دیناریش تێناپەڕێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم شه‌ش مانگ مۆڵه‌تی به هاوبه‌شانی ئاودا كه پێوه‌ر ببه‌ستن و داشكانیشی بۆ قه‌رزه‌كانیان كرد، دواتر سێ مانگ درێژكرایه‌وه و ئه‌مه جاری دووه‌مه درێژكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی لێخۆشبوونی قه‌رزی هاوبه‌شانی ئاو و به‌ستنی پێوه‌ر له هه‌رێم ده‌كرێت.