"ئهوانهن كه پێشتر نهكوتراون"
ژمارەیەک مانگا و گوێرهكه له دینارتە و بارزان بههۆى نهخۆشییهوه مرداربوونهتهوه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
نزیکەی چەند هەفتەیەکە جۆرە نەخۆشیەک لە ناو مانگا و گوێرهكهی ناحیەی دینارتە بڵاوبووتەوە و ژمارەیەکیش مرداربوونە، موختاری ناحیەش دەڵێت، هەموو ساڵێک لەسەرەتای وەرزی هاوین ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵدار تووشی ئەو نەخۆشیە دەبن.
ئاژەڵەکان تووشی ڤایرۆسێک بوونه، نیشانەکانیش ئەوەیە دەمیان بریندار و سکیان گەورە دەبێت و خواردن ناخۆن، بههۆیهوه نزیکەی 15 مانگا و گوێرهكه مرداربوونەوە بەهۆی ئەو نەخۆشیە و بەشێکیش جەستەیان لاواز بووە.
دلشاد دەروێش، موختاری ناحیەی دینارتە بە 964ـی وت، نەخۆشییەکە لە گوندەکانی ناحیە و بەتایبەتی لە گوندی توتیای خواروو بڵاوبووەتهوە و بههۆیهوه ئهو ژمارهیهى ئاژهڵ مرداربوونهتهوه .
وتیشی “هەموو سالێک لە سەرەتای هاویندا ئهم نهخۆشییه لە نێو ئاژەڵەکاندا باوە و داوامان لە پزیشکی ڤێتێرنەری کردووە چارەسەری کێشەکە بکات، بەڵام ئەوەش هوکارە کە زۆربەی ئەو ئاژەڵانە مرداربوون کە پێشتر کوتانیان بۆ نەکراوە”.
نەخۆشیەکە تەنیا لە گوندەکانی سنووری ناحیەکە بڵاونەبووتەوە بەڵکۆ بەپێی زانیاریەکانى ئهم موختاره لە گوندەکانی دەڤەری بارزانیش ژمارەیەکی زۆری مانگا و گوێرهكه، لەم ماوەیەدا بەهۆی نەخۆشیەکە مرداربوون و تهاوهى ئهو ئاژهڵه مردرابووانهش له دووری گوندەکانەوە ژێر خاك دهخرێن.
لەمانگی رابردوودا، لە گوندێکی ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ و لەگوندێکی سنووری قەزای ئامێدیێش جۆرە ڤایروسێک لەناو مەڕ و بزنی گوندنشینان بڵاوببووهوه و زیاتر لە 200 مەڕ و بزن بەهۆی نەخۆشیەکە مردارببوون.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن