بۆچی؟
هاتوچۆی راپەڕین مۆبایل لە شۆفێران دەسێنێت
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی راپەڕین تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداوە و مۆبایلی لە ژمارەیەک شۆفێر سەندووە بۆ ئەوەی درک بەوە بکەن ئەگەر مۆبایلیان لەلا نەبێت وردتر شۆفێری دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18.5.2025، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە رانیە مەفرەزەیەکیان داناوە و لەسەر رەزامەندی خۆیان، مۆبایلیان لە 20 شۆفێر سەندووە.
شۆفێرەکان بەبێ مۆبایل مەودای چەند کیلۆمەترێکیان بڕیوە و دوای گەڕانەوە هاتوچۆی راپەڕین لێیپرسیون، “شۆفێریکردن بەبێ مۆبایل چۆن بوو”.
بە وتەی عەلی عەبدوڵا، هەموو شۆفێرەکان پێیانوابووە کە بەبێ مۆبایل دەتوانن باشتر پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و “سەرنجیان زیاتر لەسەر شۆفێریکردنەکەیان بووە”.
ئەم تاقیکردنەوەیە بەبۆنەی هەفتەی چالاکی گەردوونی سەلامەتیی رێگەوبان ئەنجامدراوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین وا دەڵێت.