ئامارى فه‌رمى

نزیكه‌ى 90 تۆن خۆڵ بەسەر هەولێردا باریوه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه‌ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوودا له‌ سنوورى پارێزگاكه‌، كه‌ له‌ چوار بنكه‌وه‌ چاودێرى خۆڵبارین كراوه‌، نزیكه‌ى 90 تۆن خۆڵ باریوه‌.

ئاماره‌كه‌ كه‌ له‌ 7.4.2025 تا 6.5.2025 وه‌رگیراوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ى خۆڵبارین له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر 20.4 ملیگرام، له‌ كۆیه‌ به‌ رێژه‌ى 26 ملیگرام، پیرمام به‌ رێژه‌ى 19.6 ملیگرام و هه‌ریریش به‌ رێژه‌ى 14.8 ملیگرام، خۆڵ باریوه‌.

به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، بڕى خۆڵبارین له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر بریتییه‌ له‌ 20 تۆن و 400 كیلۆگرام، كۆیه‌ 26 تۆن، پیرمام 19 تۆن و 600 كیلۆگرام و له‌ هه‌ریریش 14 تۆن و 800 كیلۆگرام خۆڵباریوه‌.