هەواڵەکان
پلاستیک و تایەی سووتاند و دایان بە دادگا و دەڕاسەکانیش دەبێ تانکیی ئاویان لەگەڵ بێت
ژووری هەواڵ
ژینگەى هەولێر خۆى ئەوەندە خاوێن نییە و گرفتارە بەدەست دووکەڵى چەندان پاڵاوگەى نایاسایى و مۆلیدە و ئۆتۆمبێل، کەچى کەسێک هەستاوە بە کۆکردنەوەى سەدان هەزار تۆن پاشماوەى پلاستیک و تایە و ئاگرى تێ بەرداون.
دەبێ بەرتیل بدەی، ئەگینا رێگەت پێ نادەن مریشک هەناردەی شارەکانی عێراق بکەی، ئەمە بووە بە گرفت بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانى سلێمانى و ئەمڕۆ چوونە نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی عێراق، تا چارەیەک بۆ کێشەکەیان بدۆزرێتەوە.
ئەو زەمەن رۆشت هەرکەس هەستێ و بڵێ دەچم بۆ سەردانیکردنی کوێستانەکانی سۆران، ئیدارەی شارەکە مەرجی بۆ جوتیار و هەنگەوانان و مەڕداران دانا و دەبێت رێگەپێدان و پشتگیرییان پێ بێت بچن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.
کرا بە مەرج و ئیتر دەراسە بۆی نییە، بەبێ تانکەری ئاو دەست بە دروێنە گەنم بکات، ئەوەش لەپێناو ئەوەی رووداوی ئاگر روویدا هەرزوو بتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێ.