17 رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە
ئەو ژنەی بەهەڵە خوێنی پێ درابوو گیانی لە دەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەو ژنەی حەڤدە رۆژ لەمەوبەر لە زاخۆ بە هەڵە بوتڵێک خوێنی پێدرا، ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
شیلان ئیسماعیل دایکی شەش منداڵە، رۆژی یەکی ئەم مانگە بۆ نەشتەرگەری منداڵبوون برایە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆ لەوێ لە بانکی خوێن بە هەڵە بوتڵێک خوێنی پێدرابوو، لە بری خوێنی A+ بەهەڵە جۆری B+یان پێدابوو.
حەڤدە رۆژە ئەو ژنە 38 ساڵە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، ئەمشەو گیانی لە دەستدا.
دکتور سەیف هیشام، پزیشکی سەرپەرشتی شیلان بە 964 وت ”بەداخەوە بارودۆخی سەختی شیلان نەیهێشت لەژیاندا بمێنێت و گیانی بەخشی”.