لەبەر کچە کوردێک موسڵمان بوو لە سویدەوە هاتەوە

“زەحمەت بوو شوبکەم و تەحویلم کرد بۆ ئیسلام”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خوانەکا دڵ عاشق بێت ئیتر هیچ شتێک نابینێ جگە لە گەیشتنی مەعشوقەکەی، پیاوێکی سویدی سەروریش سپی دڵی بۆ کیژێکی سلێمانی لێدەدات و دوای پێنج جار خوازبێنی، ئاخیرەکان رازی دەبێت شوی پێبکات و دەیهێنەوە بۆ کوردستان، بەمەرجی گۆڕینی ئاینەکەی بۆ دینی ئیسلام.

ئاهەنگی هاوسەرگیری ژولیا و ئارام ئوریان لە سۆشیال میدیا هەرای نایەوە بەتایبەت لەڕووی تەمەنیانەوە قسەوباسێکی زۆری بەدوای خۆی هێنا، پەیامنێری 964 لە نزیکەوە چووە لایان و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد و بوکێ وتی، هاوسەرەکەم 10 ساڵ لە من گەورەترە و هەرگیز باوەڕم بە هاوسەرگیریەک نیە پیاو لە ژن گەنجتر بێ، قورس بوو بڕیاری شوکردن بدەم، بەڵام کەسێکی زۆر باشە و مەرجیشم بوو، ببێتە ئیسلام.

زاوا دوای ئەوەی هاتووەتە سەر دینی ئیسلام و ناوی گۆڕیوە بۆ ئارام دەڵێت، هەستم بە فەرقێکی زۆر نەکرد لەگەڵ ئینجیل، عاشقی کوردستان بووم و حەزم لە کەباب و قۆزیە.

ئەم دوو هاوسەرە هێشتا چەند رۆژێک ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و نیازیانە ژیانیان بۆ هەمیشە بێننەوە سلێمانی و هەر لێرەش بزنش بکەن، چونکە بوکێ بە قسەی خۆی لە غەریبی پیربووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەت...

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە