"زەنگین بوون تەنیا پارە نییە"
تەهای زەنگین: کەسێکم لە خۆکوشتن پەشیمان کردەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەگەر خانوو سەیارەت هەیە موبالەغە مەکە و ئیلۆن ماسکیش هێشتا حەزەکانی تەواو نەبووە و بە پارەی حکومەتیش دەوڵەمەند نابیت، تەهای زەنگین وادەڵێت.
هەر مرۆڤێک کاتێ پێدەگات حەز بە پارە و دەوڵەمەندبوون دەکات، هەربۆیە بەدوای خێراترین رێگادا دەگەرێ تا خۆی دروست بکات، تەهای زەنگینیش یەکێکە لەو کەسایەتیانەی لە سۆشیال میدیا وەک گەشەپێدەری کۆمەڵایەتی بەردەوام بە رێنماییەکانی هانی گەنجان دەدا کاربکەن و لە رێگای مایکی 964ەوە وتی، پارە بەبێ چوار هۆکار لە ژیانی مرۆڤدا تەنیا دەبێتە زیادە و گەنجان پێویستە لە بیستەکانی تەمەنیاندا بەدوای دروستکردنی ژیانیانەوە بن، بەڵام زەنگین بوون یان پارەیەک بەبێ تەندروستیەکی باش و پەیوەندیەکی ڕۆحی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ دایک و باوک زیادەیە”
لێرە و لەوێ بەردەوام بە کۆمێنت گەنجان باس لە کاریگەرییەکانی خۆیان دەکەن بە قسەکانی، بەڵام لای تەهای زەنگین جوانترین کاردانەوە و کاریگەرترین ڤیدیۆی ئەوەبووە، کە بووەتە هۆکار بۆ پەشیمان کردنەوەی گەنجێک لە خۆکوشتن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح