دیمەنی چەند قوتابییەک بەر لە چوونە ژوورەوە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە _ وێنە: 964
ژمارەیان ملیۆنی تێ پەڕاندووە
پۆلە ناکۆتاکان ئەمڕۆ دەست بە تاقیکردنەوەی کۆتایی دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025، یەک ملیۆن و 487 هەزار و 895 قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکەن، ئەوەی لە ماوەی رابردوو فێر کراون، ئەمڕۆ لەسەری تاقی دەکرێنەوە.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئالان حەمەسەعید، ژمارەی قوتابییەکانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکراکردووە، و دەڵێت،ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات.
وەزیر، سوپاسی مامۆستایانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواستووە.