بۆ یەکەمجار دوای دوو هەفتە

نەوت 65 دۆلاری تێپەڕاند

+964
وریا فەتاح

لە دوو هەفتەى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاست لەمساڵداهەرچەندە رووە و بەرزی بووەتەوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر زیاتر لە دۆلارێک بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025  و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 41 سەنت دیاری کراوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 62 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمەش هۆکارێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە

نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە