66 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت کەمێکی دیکە بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
لە دوو هەفتەى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاست لەمساڵدا، بەڵام چەند رۆژێکە رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل 66 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 37 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمەش هۆکارێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت بوو.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.