سەرەڕای پشووی فەرمی

سبەی سەرجەم ئەو بانکانەی ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆیە کراوە دەبن

شۆڕش قادری

سەرەڕای پشووی فەرمی، سبەی سەرجەم ئەو بانکانەی ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆیە، کراوە دەبن و موچە دەدەن بە فەرمانبەران و موچەخۆران.

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، سبەی شەممە 17.5.2025  دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەی خانەنشیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆدایە.

پێشتریش بانکی کەلار رایگەیاندبوو، سەرەڕای پشووی فەرمی، سبەی بانکەکە کراوە دەبێت و موچەی لێ دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 13.5.2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و لە رۆژی چوارشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی کراوە، رۆژی یەکشەممەش 18.5.2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.