بەرگری شارستانی سێ منداڵ و ژنێکیان رزگار کرد
ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و گەیشتە سێ شوقەی دیکەش
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئاگر لە شوقەیەکی زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ شوقەی دیکەش گڕیان گرت و بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، ئاگرەکە بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کراوە و توانیومانە سێ منداڵ و ژنێک رزگار بکەین و زیانیان پێنەگات.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵێنەوەمان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
