لەگەڵ یەکەمین کاروانی حاجیانی گەرمیان

گەنجترین حاجی بەرەو ماڵی خوا بەڕێکەوت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی حاجیانی گەرمیان بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن و گەنجترین حاجی کوردستانیش گەشتی حەجی خۆی بۆ ماڵی خوا دەستپێکرد.

محەمەد والی، لەدایکبووی ساڵی 2001ە و گەنجترین حاجی گەرمیانە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “دڵم خۆشە وەک گەنجترین حاجی دەڕۆمە ماڵی خوا، ھەستێکی تایبەتم ھەیە.

وتیشی، نزا بۆ هەموو موسڵمانان و ئەو کەسانە دەکەم کە زوڵمیان لێ دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەش ئەسعەد محەمەد کە پیاوێکی بەتەمەنە، ناوی گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجامدانی حەج، بەڵام بەھۆی بڕیارێکەوە ساڵی داھاتوو دەتوانێت بڕوات، بە بێتاقەتی دانیشتووە و دەگری کە نەیتوانیوە بڕواتە حەج دەڵێت،”تازە من ھیچم ناوێت لە دنیا ئاواتم ئەوەیە بڕۆم ماڵەکەی خوا ببینم”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یەکەم کاروانی حاجیانی هەڵەبجە بەرەو سعودییە بەڕێکەوتن...

یەکەم کاروانی حاجیانی هەڵەبجە بەرەو سعودییە بەڕێکەوتن.