رۆژ رۆژی کریستیانەکان بوو

120  کچ و کوڕ پێکەوە ئەوەی دەیڵێن نایڵێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

یەکێک لە قوتابخانە هەرە بەناوبانگەکانی عەنکاوەی هەولێر بۆنەیەکی گەورەی رێکخست، 120 کوڕو کیژۆڵە لەکڵێسایەکدا کۆبوونەوەو بە چوار زمان سروودە ئاینییەکانیان دەوتەوە.

قوتابخانەی مار قرداغی نێودەوڵەتی، قوتابخانەیەکی بەناوبانگە، ئەم چوارشەممەیە کۆنسێرتی سێیەمی خۆی بۆ قوتابییەکانی رێکخست، کۆنسێرتەکە لە ناو کڵێساکە ئوم مەعونە رێکخرا، جگە لە قوتابییەکان و کەسوکاریان، مەتران و نوێژخوێنانی کریستیانیش لەوێ بوون.

لە ناو کڵێساکە 120 قوتابی کە هەموویان قوتابی پۆلەکانی سێ و چوارو پێنجی بنەڕەتی بوون بە هەر چوار زمانی کلدانی و سورس و عەرەبی و ئینگلیزی سروودە ئاینییەکانیان دەوتەوە.

هەر ئەوە نەبوو، قوتابخانەکە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ئەو قوتابیانەی بە پلەی باش لە قوتابخانەکە دەرچوون و گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزی خوێندن.