رۆژانه 18 منداڵ له‌دایك ده‌بن
له ئاكرێ له‌دایكبوونى منداڵان به سروشتى له زیادبوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى ئاكرێ بڵاویكرده‌وه كه له نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی ئاکرێ رۆژانه 18 منداڵ له‌دایك ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌دایكبوونى سروشتى زیاتره له نه‌شته‌رگه‌رى.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه ته‌ندروستى قه‌زاه ئاكرێ بۆ ماگى نیسان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا دوو هه‌زار و 200 منداڵى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كه بیندراون و 17 هه‌زار و 723 منداڵیش پشكنینى جۆراوجۆریان بۆ كراوه.
كۆى گشتى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌مانگى نیسان له دایكبوونه بریتی بووه له 565 منداڵ به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه و كه 339 یان به سروشتى و 227 منداڵیش له‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له‌دایكبوونه.
پێشتر نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى منداڵانى ئاكرێی بڵاویكردبووه‌وه کە تاوەکو مانگی شوباتی ئەمساڵ لەدایکبوونی منداڵان بە نەشتەرگەری زیاتر بوو کە بە پێی ئامارێکی مانگی شوبات 784 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كه له‌دایكبوونه، له‌ناویاندا 460 منداڵ له رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌ریی و 324 منداڵیش به سروشتى له‌دایكبووبوون.