نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
64 دۆلارە
نرخی نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
لە دوو هەفتەى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاست لەمساڵداهەرچەندە رووە و بەرزی بووەتەوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر زیاتر لە دۆلارێکی لێبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.5.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 62 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمەش هۆکارێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت بوو.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.