بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رێکیخستووە 

100 تیم بەشدران لە کەمپینی خۆپارێزی لە تای خوێنەبەربوون 

توانا نەقی

لەشاری سلێمانی كەمپینێك لە بارەی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون دەستیپێكردووە و 100 تیم بەشدارن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەمپینەی رێکخراوە بە ناونیشانی “پاراستنی شارەکەم لە تای خوێنبەربوون” سەرجەم بازاڕ و گۆشتفرۆشەکان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، زیاترلە 100 تیم بەشدارن لە كەمپینەكەدا و 38 تیمیان چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكە و 42 تیم هۆشداری تەندروستیە و 22 تیمیش پێكهاتوون لە نەخۆشیە گوازراوەكان و تەندروستی خوێندنگاكان.

تیمەكان سەردانی شوێنە گشتیەكان و ئەو شوێنانە دەكەن گۆشتی تێدا ئامادە دەكرێت بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمایی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون.