دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا بە گرافیک- 964+
دەتوانیت هەر ئێستا بزانیت چەند پارەت بۆ هاتووەتەوە
نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریكرا
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەو قسەوباس و مشتومڕە دورودرێژەی لەسەر نرخەكەی دەكرا، پڕۆژەی نیشتمانی رووناکی بەفەرمی نرخی کارەباى 24 كاتژمێری راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025 ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پڕۆژەی رووناکی و نرخی نوێی کارەبای پەسەندکرد و نرخەکان بۆ ماڵان بەشێوەیەک دانراون کەوا تا چەند کەمتر کارەبا بەکاربهێنیت، کەمتر پارە دەدەیت و هاوڵاتی بەتەواوەتی بەرپرسیارە لە بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی.
كارەبا
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان دووپاتیدەكاتەوە پڕۆژەی نیشتمانی رووناکی بەشێوەیەک داڕێژڕاوە كه له ٪80 هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پارەیەکی کەمتر بدەن بە کارەبا لەو بڕەی پێشتر خەرجییان دەکرد بۆ موەلیدە و کارەبای نیشتیمانی.
بۆ زانینی وردەكاری و زیانیاریەكان و بۆ خەمڵاندنی بڕی پسوولەی کارەباکەت بەپێی ڕێژەی بەکارهێنانی کارەبا دەتوانیت تایبەتمەندی بژمێر لە وێبسایتی پڕۆژەی رووناکی بەکاربهێنت لەڕێگای ئەم لینکەوە: