لە سلێمانی

سەرتاشێک بۆ چەند چینێک بە خۆڕایی کار دەکات

دیلان محەمەد جەزا

سەرتاشخانەیەک لە شاری سلێمانی بێ بەرامبەر قژی ئەو پیاوانە چاک دەکات کە تەمەنیان لە سەرو 60 ساڵەوەیە.

رێبین عەبدوڵا وەستای سەرچاکردن بە 964ـی وت، وەک گیانێکی هاوکار ئەو کەسانەی تەمەنیان سەرو 60 ساڵە و منداڵی بێ باوک و منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا و کەمئەندامان بێ بەرامبەر قژیان بۆ چاک دەکات.

باسی لەوەکرد، چەند ساڵێکە بەو شێوەیە کار دەکات و خۆشحاڵە یارمەتی ئەو کەسانە بدات کەمدەرامەتن.

پێداجوونەوە: توانا نەقی