لەمەودوا کرێکارەکان خزمەتی دەکەن

دارستانە دەستکردەکەی کەلار لە وشکبوون رزگاری دەبێت

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

دوای پێنج مانگ لە ئاو نەدانی دارستانی دەستکردی ھەژار لە دەروازەی قەزای کەلار بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە، لە سبەینێوە دەستدەکرێتەوە بە ئاودانی دارستانەکە و لە وشک بوون دەپارێزرێت.

رەشید بەکر، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 13.25.2025 بە 964ـى وت، “گرێبەستی فەرمانبەرەکانمان لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تازە نەکراوەتەوە، لەوکاتەوە ھیچ ئاوی دارستانەکە نەدراوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت دارەکانی زەرد و وشک بوون”.

“نیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی کەلار سەردانی کردوین و بڕیاریانداوە لە سبەینێوە کرێکارمان بۆ بنێرن بۆ ئاودان و خزمەتکردنی دارستانەکە بۆئەوەی وشک نەبێتەوە و لەناو نەچێت”، رەشید بەکر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شارەوانی 12 کرێکاریان پێداوین و خۆشمان چەند کرێکارێکی دیکە دابین دەکەین، تائەوکاتەی گرێبەستی کارمەندەکانیان تازە دەکرێتەوە، بۆئەوەی دارستانەکە رزگاری بێت لە وشک بوون”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دارستانە دەستکردەکەی کەلار وشک بووە و خەریکە لەناودەچ...

دارستانە دەستکردەکەی کەلار وشک بووە و خەریکە لەناودەچێت