نزیکەى دوو ساڵ لەمەوبەر کوژرابوو
بکوژى کوڕەکەى وەستاحەسەنى کەبابچى سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوو
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
دواى نزیکەى دووساڵ بەسەر کوژرانى دا، داگا سزاى لەسێدارەدانى بەسەر بکوژى کوڕى وەستا حەسەنى کەبابچى دا، سەپاند.
شەوى 29.9.2023، لە شاری سلێمانی تەقە لە دوو کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کرا، یەکێکیان کوژراو و ئەوی دیکەشیان بریندار بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، شادمان ئەبوبەکر، خێزانى وەستا حەسەنى کەبابچى بە 964ـى وت،” کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆ، دانیشتنى دادگا بەڕێوەچوو و دادوەر بڕیاریدا بە سەپاندنى سزاى لەسێدارەدان بۆ بکوژى کوڕەکەمان”.
پێش رووداوى کوشتنى کوڕەکەى، رۆژی 25.8.2023 وەستا حەسەنی کەبابچی لە باخێکی سیتەک بە برینداری دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و دواتر گیان لەدەستدا.
وەستا حەسەن، یەکێک بوو لە بەناوبانگترین وەستاکانی کەباب لە سلێمانی و خاوەنی چێشتخانەیەکی گەورە بوو لە شارەکەدا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح