باخجەیەکی هەولێر - فۆتۆ: ئەندازەی پارکەکانی هەولێر
دەستەی پاراستنی ژینگە
لەسەر فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلام و ماندێلا چالاكی ئەنجام دەدەن
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ بەردەوامی كار و چالاكیەكانیان بۆ پاراستنی ژینگە، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە چەند وتەیەكی كەسایەتییەكانی بڵاوكردەوە لەسەر گرنگیدان بە ژینگە لە سەرووی هەموویانەوە پێغەمبەری ئیسلام.
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: “هەر موسوڵمانێك درەختێك یان تۆوێك بچێنێت، باڵندە یان مرۆڤ یان ئاژەڵێك لێی بخوات، بە سەدەقە بۆی هەژمار دەكرێت”.
دەستەكە هەروەها وتەیەكی نیلسۆن ماندێلای رابەری كۆچكردووی باشووری ئەفریقایان بیرهێناوەتەوە، كە دەڵێت، “دەبێ هەرگیز لەبیر نەكەین، كە پاراستنی ژینگە ئەركی سەرشانمانە”، هەروەها لیۆناردۆ دیكاپریۆی ئەكتەری ناوداری سینەمای جیهانی وتوویەتی، “بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستە”.
ژینگە
ئەمە لە كاتێكدایە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە چەندین چالاكی نوێی ئەنحامداوە لەوانە، كهشف و بەدواداچوون بۆ پرۆژهی پهروهردهیی قوتابخانهی داستانی دۆڵاڤاژێی ناحكومی له ناحیهی دیاناى سهر به قهزای ناوهندی سۆران، بۆ پێدانی رهزامهندیی ژینگهیی، سەردانی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە چەند گەڕەکێکی هەڵەبجە و دیاریکردنی شوێنی سەرپێچی و نەگونجانی شوێنی بەخێوکردنیان، سەردانی چەند شووشتنگەیەک لە هەولێر بەمەبەستی پێدانی ئاگادارنامەی فەرمی بە خاوەنەکانیان لەپێناو پابەندبوونیان بە رێسا و رێنماییەکانی ژینگە، سەردانی چەند هۆتێلێک لە هەولێر بەمەبەستی پابەندکردنیان بە یاسا و رێنماییەکانی ژینگە، تێكدان و لەناوبردنی چەند شوێنێك لە هەولێر لە سنوری توڕەق كە بە ئاوی پیس كاری كشتوكاڵ دەكەن.