"هەناسەیەكی پاک و تەندروست"

 هەولێر بۆ “پاكڕاگرتنی ژینگە” ماراسۆن رێكدەخات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سبەی هەینی بەیانییەكەی زوو، لە هەولێر لە ژێر دروشمی هەناسەیەکی پاک، پێشبڕكێی ماراسۆن بەڕێوەدەچێت، كە رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن رێكی دەخات.

هێمن ئەسكەندەر لە راگەیاندنی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.12.2024  بە 964ی راگەیاند، راكردنەكە نیو ماراسۆنە و كراوەیە، مەبەست لە راکردنەکە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییانە بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر.

وتیشی، راكردنەكە لە پێش پاركی سامی عەبدولڕەحمان تا رێگای موسڵ دەبێت، بڕیارە کۆمەڵێک وەرزشوانی بەهێزی وڵاتانی عێراق، تورکیا، ئێران، ئوردن و سوریا و یاریزانانی نێوخۆی بەشداری بکەن، براوەکانی یەکەم تا پێنجەم لەسەر ئاستی کوڕان و کچان خەڵاتی ماددی دەکرێن.

نیو ماراسۆن، پێشبڕكێیەكی ئۆڵمپییە و پێكهاتووە لە 21 كیلۆمەتر، لە كاتێكدا ماراسۆنی تەواو 42 كیلۆمەتر و 150 مەترە.

ساڵانە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر بە بەشداری سەدان راکەری ناوخۆیی و بیانی لە هەولێر دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لەو كاتدا، ماراسۆنەکە ئەنجام نەدرا.

بەرزكردنەوەی دروشمی پاكڕاگرتنی ژینگە لە هەولێر، هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەتی خۆجێیی و فەرمانگەی پاراستنی ژینگە بۆ باشكردنی ژینگەی هەولێر، چونكە بەهۆی بوونی ژمارەیەك پاڵاوگە لە دەوروبەری شار و چەند هۆكارێكی دیكە، ژینگەی شارەكە زۆر پیس و مەترسیدار بووە.

هەزار منداڵ بەشداریی ماراسۆنی هەولێر دەكەن

هەزار منداڵ بەشداریی ماراسۆنی هەولێر دەكەن