پرۆسەکە کورتخایەن و رووکەش نابێت
تورکیا ئاسانکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكات
محەمەد فاتیح
لە درێژەی كاردانەوەكان و پاڵپشتیكردن و پێشوازیكردن لە بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی خۆی، فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویكردەوە دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە)، هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی رێكوپێك بەرەو دەوڵەتێکی “داماڵراو له تیرۆر” هەنگاو بنێن.
ئاڵتۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەکە کورتخایەن و رووکەش نابێت، هەروەها هەموو هەنگاوەکان بە شێوەیەکی شەفاف و بە رەچاوکردنی هەستیاری كاروبارەكان دەگیرێنەبەر.
دواى بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانى چەک لەلایەن پەکەکەوە، پارتەکەى ئەردۆغان یەکەم کاردانەوەى راگەیاند و دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە خاڵێکى گەورەیە بۆ گۆڕانکارى.
رۆژی دووشەممە 12.5.2025 پە*کە*کە دەرەنجامەکانى کۆنگرەی 12ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد، هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا.