یوسف زێدان نووسەر و بیرمەندی ناسراوی میسری
یوسف زیدان نوسەر و بیرمەندی میسری
ئەو پیاوەی لە هەولێر دەرگای لەسەر داخرا لە بەغدا بۆی کرایەوە
توانا نەقی
ئەو نوسەر وبیرمەندە میسریەی بڕیار بوو میوانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بێت بەڵام دەرگای بەروودا داخرا، ئێستا لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرگای بەغدای بەروودا کراوەتەوە و دەچێتە ئەوێ.
یوسف زیدان، نووسەر و بیرمەندی میسری هەفتەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە بەغدا و لەوێش جگە لەوەی چاوی بە سودانی دەکەوێت دوو کۆڕیش سازدەکات.
یوسف زێدان خۆی لەسەر سەردانەکە دەڵێت، “هەفتەیەکی دیکە لە بەغدا دەم، لەوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەیەکی فکری دەکەم، پاشان هەر لە بەغدا دوو کۆڕ بە دوو ناونیشانی جیاواز پێشکەش دەکەم”
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژەکانم لە بەغدا تەواو نابێت بەبێ سەردانیکردنی شەقامی موتەنەبی کە چەندین کتێب و کتێبخانەی لێیە لەگەڵ سەردانی قاوەخانەی رۆشنبیری بەناوبانگی بەدیع لە کەڕادە کە رۆشنبیران و نوسارانی لێ کۆدەبنەوە.
بەهۆی نوسین و وتەکانی لەسەر سەڵاحەدینی ئەیوبی رێگە نەدرا یوسف زێدان نوسەر و بیرمەندی میسری وەک میوان لە 9.4.2025 بێتە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب.