لە دهۆک

کرێکارێک لە مەسعەدێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک کرێکارێک لە مەسعەدێکی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

وەڵات ئۆزمان سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک بە 964ـی وت، “کرێکارێکی تەمەن 19 ساڵ لەکاتی کارکردندا لە مەسعەدی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی کرێکارەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای پشکنێن و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری