لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە دەستیان بەسەرداگیرا

چەند ئۆتۆمبێلێک حیساب بۆ کەس ناکەن و بەسەر شۆستەکاندا بازبازێن دەکەن

شۆڕش قادری

لە هەولێری پایتەخت چەند ئۆتۆمبێلێک حیساب بۆ کەس ناکەن و بەسەر شۆستەکاندا بازبازێن دەکەن، پۆلیسی هاتوچۆ دەستی بەسەرداگرتن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، گرتەڤیدیۆی چەند ئۆتۆمبێلێکی شاسی بەرز و هی خوا پێداوەکان بڵاوکردووەتەوە کە لەناوەڕاستی شەقام و لەسەر شۆستەکان وەستاون و هەندێک جاریش دەسوڕێنەوە، بەو کارەشیان، جگە لە پێشێلکرنی مافی هاوڵاتیان، زیانیان بە سەوزایی شۆستەکان و ژینگەی شار گەیاندووە.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بەسەرداگیراوە و داواش لە شۆفێران دەکات، ئەو جۆرە کارە ئەنجام نەدەن چونکە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن و سزا دەدرێن.