پارچە شەڵماسێکى ساختە
دەیەوێت ئەڵماسى ساختەیان پێ بفرۆشێت
“کوڕێکى تورک فێڵ لە زێرەنگەران دەکات”
964+
وریا فەتاح
سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر هۆشدارى بە زێڕەنگەران دەدات کە ئاگادارى کڕینەوەى پارچە ئەڵماسێک بن کە کوڕێکى تورک دەیەوێت پێیان بفرۆشێت، دەشڵێن: ئەڵماس نییە و ساختەیە.
هەندرێن وەرتى، سەرۆکى سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، لە گرووپى واتساپى سەندیکاى زێرەنگەران بە نامەیەکى دەنگى زێرەنگەرانى ئاگادارکردووەتەوە لە فێڵى کوڕێکى تورک، کە دەیەوێت پارچە ئەڵماسێک بە زێرەنگەران بفرۆشێت.
“ئەو پارچە ئەڵماسە بڕوانامەى لەگەڵە و بەپێى بڕوانامەکە بێت ئەڵماسە، بەڵام پارچەکە ساختەیە و ئەڵماس نییە”، هەندرێن وەرتى وا دەڵێت.
داواش لە زێڕەنگەران دەکات، ئاگادارى ئەو جۆرە فێڵەبن و تێنەکەون.
هەر لە نامە دەنگییەکەدا، هەندرێن وەرتى زێڕەنگەران ئاگادار دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک بەبێ وەسڵ زێڕ نەکڕنەوە.
جەختیش دەکاتەوە، هەر زێڕەنگەرێک بەبێ وەسڵ زێڕ بکڕێت، ناتوانن هیچ بەرگرییەکى لێ بکەن.